محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئیران له لاپه‌ره‌ی توئیتێری خۆی دا نووسی ، بۆمب ناوه‌کانی ترۆریستی ئه‌فغانستان نیشانه‌ی قووڵایی ئاژاوه‌گێری داعشه .
له توئیتێر ی زه‌ریف دا هاتووه : بۆمب نانه‌وه‌کانی ترۆریستی ئێواره‌ی شه‌ممه ی ئه‌فغانستان نموونه‌یه‌کی دیکه له قووڵایی ئاژاوه گێری داعشه .زه‌ریف ووتی : شیعه و سۆننه هه‌ردوو قووربانین و ده‌بێ بۆ شکستی ده‌مارگرژه‌کان هاوپه‌یمان بن .
به‌رله‌وه‌یش به‌هرام قاسمی ووته بیژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران یش له به‌یاننامه‌یه‌کدا به دژی ئینسانی و نائیسلامی زانینی کرده‌وه‌ی ترۆریستی ئێواره‌ی شه‌ممه له کابۆل ووتبووی : ترۆریسم ، ده‌مارگرژی و وه‌به‌ر مه‌ترسی خستنی گیانی خه‌ڵکی بێ تاوان هه‌رده‌م و هه‌میشه و له‌هه‌ر شۆێنیک دا پاسا ناکرێت و ڕه‌تی ده‌که‌ینه‌وه .
ووته بیژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران به ده‌ربڕینی هاوده‌ردی له‌گه‌ل بنه ماڵه‌کانی قووربانیانی په‌لاماری ترۆریستی له کابۆل دا ووتی : هه‌ر به‌وچه‌شنه که به‌جاران ڕامان گه‌یاندووه به بێ هاوکاری و تێگه‌ییشتنی هاوبه‌ش له نێوان هه‌موو وڵاتان و کۆمه‌ڵگه‌ی جیهانی ، خاشه بڕ کردنی ئه‌م دیارده نامۆباره‌که گونجاو نییه . به گوێره‌ی ڕاپۆرتی سه‌رچاوه‌کانی ئاسایشتی وپزیشکی له کابۆل به هۆی هته‌قینه‌وه‌ی ئێواره‌ی شه‌ممه له شاری کابۆل پیته‌ختی ئه‌فغانستان نیزیک 80 که‌س کووژران و 300 که‌سی دیکه بریندار بوون . تاقمی ترۆریستی داعش ، به‌رپرسایه‌تی ته‌قینه‌وه‌ی کابۆلی گرته ئه‌ستۆوه .....
کۆتایی کورتە نامە/310